كه‌ركووك: فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی لاهور و ئاراس و پۆلات جه‌نگی ده‌رچوو
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ” لاهور جه‌نگی به‌رپرسی دژه تیرۆری یه‌كێتی و پۆلات جه‌نگی له دژه تیرۆری یه‌كێتی و ئاراس جه‌نگی” ده‌رچوو له‌لایان راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پاوی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌كه‌ركووك”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پارێزگاری سه‌پاوی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك، فه‌رمانی دهستگیركردی بۆ هه‌رسێ بڕا ” ئاراس و لاهور و پۆلات جه‌نگی ده‌ركردوو، كه ئه‌م فه‌رمانه رێگری ده‌كات له‌وه‌ی جارێكی تر بچنه‌وه كه‌ركووك، چونكه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه”،
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پاش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه، یه‌كێتی له‌رێگای فواد مه‌عسووم ته‌داخولی كردووه، داوایی كردووه كه فه‌رمانه‌كه نه‌درێته راگه‌یاندن و بڵاو نه‌كرێته‌وه‌و بۆیه تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه”.
شایانی باسه خیانه‌تكارانی فرۆشتنی كه‌ركووك، راده‌ست كردنی كه‌ركووك، له‌لایان ئاراس و لاهور جه‌نگی و ئاڵا و باڤڵ تاڵه‌بانی، جێبه‌جێ كرا پاشه‌كشه‌یان به هێزی پێشمه‌رگه كرد له كه‌ركووك تا خانه‌قین، به‌مه‌ش خیانه‌تی سه‌ده‌یان ئه‌نجام دا به‌ڵام له‌لایان به‌رپرسانی به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای كه‌ركووك، ئه‌وانه بهجاشیش قبوڵنهكران، له‌ئێستادا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه”.