داریوش شایگان گەورە بیرمەندی ئێرانی كۆچی دوایی كرد

 
داریوش شایگان گەورە بیرمەندو رۆژهەڵاتناسی ئێرانی لە تەمەنی (84) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
 
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، (داریوش شایگان) نووسەر، فەیلەسوف و بیرمەندی گەورەی ئێرانی كە چەند رۆژ لەمەوبەر بە هۆی جەڵتەی مێشكەوە لە نەخۆشخانەی (فیرووزگەری) تاران خەوێندرابوو، دوێنێ‌ كۆچی دوایی كرد.
 
شایگان لە دایكبووی ساڵی (1934) شاری تاران بوو لە پاش وەرگرتنی بڕوانامەی دكتۆرا لە زمانی هیندناسیدا لە زانكۆی سۆربۆنی فەڕەنسا گەڕایەوە ئێران و لە ناوەندی ئێرانی خوێندنەوەی فەرهەنگەكانی دامەزراند.
 
ناوبراو لەكۆنفڕانسی نێودەوڵەتی گفتوگۆی شارستانییەتەكانی بەڕێوەبردووە، كە دواتر لە دەوڵەتی خاتەمیدا وەك كۆمەڵەیەكی فەرهەنگی بووژایەوە.
 
(ئاسیا هەمبەر بە رۆژئاوا) (ئایین و قوتابخانە فەلسەفییەكانی هیند) (تەسەوف و هیندوئیزم) (سیحراوی بوونی نوێ) (لە ژێر ئاسمانەكانی جیهان) (بوتگەلی زەینی و یادەوەرییە هەمیشەییەكان) (وڵاتی تراویلكەكان) (شۆڕشی ئایینی چیە؟) (ئاوێتەبوونی ئاسۆگەلی ڕوانگەی ئۆستوورەیی) (پێنج هەرێمی ئامادەبوون) (گەڕان بە دوای فەزاگەلی ونبوو) (فانووسی جادوویی) بەشێكن لە بەرهەمەكانی (داریوش شایگان).
 
شایانی باسە كە شایگان بەرهەمەكانی بە دوو زمانی فارسی و فەڕەنسی نووسیوەو لە كتێبەكانیدا بە نرخاندنی ئەندێشەی عیرفانی و رۆژهەڵاتی، بەردەوام ڕەخنەی لە عەقڵی خۆداسەپێنەری مۆدێرن گرتووە.
Back to top button