كاتژمێرەكەی مەلیك فاروق مەزاد دەكرێت

 
لەخانەیەكی مەزاد لە دوبەی كاتژمێرێك نمایش دەكرێت، كە كات خۆی لەهەموو جیهان (281) كاتژمێری لەم جۆرە هەبووە.
 
كاتژمێرەكە هی (مەلیك فاروق) ی مەلیكی میسرە، لە ساڵی (1944) كڕیویەتی، بەكاتژمێرێكی دەگمەن و ناوازە ئەژمار دەكرێت و نەخشی تاجی میسری لەسەر كراوە.
 
ئەمەو ئەو كاتژمێرە لە ماركەی بەناوبانگ (پاتیك فیلیپ) (1518) ی سویسریەو بەیەكێك لەو (281) كاتژمێرە دادەندرێت كە لەهەموو جیهان هەبووە، پێشبینی دەكرێت نرخەكەی بگاتە (800) هەزار دۆلار.
Back to top button