ناوەندی بریار:ئەوەندەی سلێمانی لەدەستی حەنان فەتلاویە لەدەستی پارتی نیە

خواكوڕك

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆرێكی دا بەئاشكرا باسی لەوە كردووە كە یەكێتی بەتەواوی خۆی لەدەست داوە ناوچەی ژێرنفوسی یەكێتی بۆتە شوێنی هێزە نەیارەكانی كورد و كوردستان و دەلێت كەچی باڵی دەسترۆیشتوو بەس بەهێرش كردنە سەر پارتی و لەژێرەوە رێكەوتن لەگەڵ پارتی چاوی خەڵك دەبەستێت لەكاتێكدا ئەوەندەی سلێمانی لەژێر دەستی حەنان فەتلاوی و مالیكی دایە ئەوەندە لەدەست پارتی دا نیە.

 

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیەی یەكێتی كە لەباڵی ناوەندی بریارە دەلێت، یەكێتی پاش ئەو هەموو مێژوو و بەرخودانەی خۆی لەپێناوی گەلی كوردستان و كورد و ئەورووبارە خوێنەی ئێستا كەوتۆتە سەر رێگایەك كە هەموو قوربانی مێژووی یەكێتی لەناو دەبات، ئەمەش مەترسیدارە، دەبێت یەكێتی بریاری بۆ بگەرێتەوە، دەلێت ناكرێت جێ نفوسی یەكێتی لەدەستی حەنان فەتلاویەكان و مالیكی و ئێران دابێت دەبێت جێن نفوسی یەكێتی لەدەست یەكێتی و كورد بێت.

 

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی كە ناوەكەی لای خواكوڕك پارێزراوە، دەلێت یەكێتی بەو پەرش و بڵاو بوونەی كە لەپاش مام جەلالەوە تووشی بووە، تەنها لەپێناوی خزمەتی گروپێكی بەرژەوندی خوازی ناو یەكێتی بووە، كورد و جەماوەری یەكێتی تێدا زەرەر مەند بوونە.

 

پێشتر سلێمانی عەبدولڵا لە وتارێكی دا رایگەیاندبوو یەكێتی فریای خۆت بكەوە سلێمانی هەولێر و كەركووكت لەدەستی رۆیشتووە.

 

شایانی باسە لەسەر داوای سەرچاوەكەی خواكوڕك ناوی سەركردەكەی یەكێتی ئاشكرا ناكەین.

Back to top button