بەکورتی کەمخوینی چییە ؟ چۆن خۆمان دەپارێزین؟ نیشانەکانی كه‌مخوێنی چین؟.

كه‌مخوینی بریتییه له‌ که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خرۆکه‌ی سوور یاخود ژماره‌ی خرۆکه‌ سووره‌که‌کان ئاساییه‌ به‌لام ماده‌ی هیمۆگلۆبین که‌م ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی که‌می ماده‌ی ئاسن یاخوود که‌می ڤیتامینه‌کانی وه‌کو ڤیتامین ب۱۲ و فۆلیک ئه‌سید رووده‌دات. که‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئۆکسجینی پێویست نه‌چێت بۆ خانه‌کانی له‌ش وه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆی ده‌رکه‌وتنی نیشاکانی بێهێزی و هه‌ناسه‌ تووندی و دڵ په‌له‌په‌لی و زۆر نیشانه‌ی تر.”

کاتێ نەخۆش ھەستی بەکەم ئاسنی کرد یان لەلای دکتۆری پشکنەر ئاگادار کرایەوەخۆی دەتوانێ چارەسەری بکات لەماڵەوە بەخواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین سی.

نیشانەکانی بریتین:-

١-ھەستکردن بە شەکەتی.
٢-بێھێزی
٣-ڕەنگ زەردی پێست
٤-ھەناسە تەنگی
٥-سەر سووڕان
٦-سڕبوون
٧-ھەستکردن بە ساردی دەست و پێ
٨-ناڕێکی لێدانی دڵ و خێرا لێدانی
٩-سەر ئێشە
١٠-ناسکبوونی نینۆک و ھەڵوەرینی

ئەوخواردنانەی باشە بۆ کەمخوێنی:-

١-گۆشتی سوور وەک مانگا و بەران و مەڕ
٢-فاسۆلیا
٣-تۆوی کولەکە
٤-سپێناخ
٥-ھێلکە
٦-سەوزەکان بەگشتی
٧-ئەو سە رچاوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی

Back to top button