ئێران پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست پێده‌كات

خواكوڕك

سه‌ردانی كردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌مریكا و هێنانه‌ سه‌رمێزی پرسی كورد له‌ په‌راوێزی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، مه‌ترسی له‌سه‌رۆء داهاتووی ئه‌و گه‌له‌ دروست كردووه‌، و به‌رپرسێكی حدكا له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت، ئێران رای گشتی جیهانی چه‌واشه‌ده‌كات.

حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتیری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لێدوانێکدا به‌ ئاژانسی (ئەسۆشیەیتدپرێس) ڕایگەیاندووە، “پاش ڕێککەوتنی ئێران و ئەمەریکا و ئەورووپا سەبارەت بە پرسی ناوکیی ئێران، (هێزی بەرگریی ئێران) لەو باوەڕە دان، هەر کارێک کە ئێران لەدژی گەلان بیکات، جیهان هیچ ڕەخنەیەک لە ئێران ناگرێت. بۆیە خەباتی چەکداری لەدژی ئێران بە زەرووری و پێویست دەزانن.”

هه‌ر ئەمڕۆش شەمه‌ 22ی ئه‌یلول، شوورای نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، شەڕ و پێكدادانی هێزەكانیان لەگەڵ سوپای پاسداران لە پیرانشار، گوندەكانی نێوان “قەبری حسێن” و “پردانان” دا روویداوه‌، و بەهۆی پێكدادانەكان، ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی سوپای پاسداران كوژران و پێشمەرگەیەكیش شەهید بووه‌.

هه‌روه‌ها شەرەفی، لە میانی لێدوانەکەیدا دەڵێت، درێژە بەخەباتی چەکداری لەدژی حکوومەتی ئیران دەدەن و ئەم شێوازە لە خەبات بە پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌یی دەزانن.

rtr4v8nz
كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئێران

 

 

Back to top button