به‌رپرسێكی گۆڕان: چاڵاكوانێكی گۆڕان به‌رشه‌ق ده‌دات

به‌رپرسێكی گۆڕان به‌ناوی ” سه‌ركه‌وت كوبه‌” له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وان، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر چاڵاكوانێكی گۆران و به‌رشه‌قی ده‌ده‌ن، چاڵاكوانه‌كه‌ش ده‌لێت، به‌شه‌ق و بۆكس لێیان داوم، وێنه‌ی خۆشی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك بڵاو كردۆته‌وه‌”.

سه‌باح قاره‌مان، چاڵاكوانی فه‌یسبووك، كه‌ به‌رده‌وام به‌جنێو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پارتی و لایانه‌كانی تری سیاسی، له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕان، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ده‌نووسێـ”هەر ئێستا سەرکەوتی کوبە خۆی کۆمەڵێک لە پاسەوانەکانی لەسەر نوسین بە بۆکس و شەق لێیاندام٫ تا ئێستا یەکێتی و پارتی ئوەیان بەرانبەر من نەکردوە. جگە لەوەش هەڕەشەی کوشتنیان لێکردم٫ پەنجەم خوێنێکی لێبێت سەرکەوتی کوبە لێی بەرپرسیارە

 هه‌ر له‌ پۆستێكی تری دا سه‌باح قاره‌مان هه‌روه‌ها ده‌شنووسێ”یادەی ڕەفیق بووە ئەو پیاوە لە گەڵ سەرکەوتی کوبە و دوو پاسەوانی لەمن بەن، وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌شی له‌گه‌ڵ كوره‌ گه‌وره‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه‌”.
 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئه‌م چاڵاكوان و به‌رپرسانی گۆڕان باس له دیموكراسیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا، ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ناوه‌خۆی خۆیاندا هه‌موو كێشه‌كان به‌ بۆكس و شه‌ق یه‌كڵا ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ك سه‌باح قاره‌مان ده‌نووسێ له‌ پۆسته‌كه‌ی دا” تا ئێستا یەکێتی و پارتی ئوەیان بەرانبەر من نەکردوە”.
Back to top button