داوا له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر ده‌كرێت روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و یاریه مخابهراتیانه بدات كه له سلێمانی ده‌كرێت
پاش بریاری توركیا له‌سه‌ر نه‌كردنه‌وه‌ی هێڵی فرۆكه‌خانه‌ی توركیا و سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌زمانێكی هه‌ره‌شه ئامێز له‌جێگای روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی، هه‌ره‌شه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌لێـ”گەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەبێت ئەوا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەت بڕیار دەدات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه میدیاكانی توركیا، هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی نه‌كردنه‌وه‌ی هێڵی فرۆكه‌وانی نێوان سلێمانی و توركیا، بۆ چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك ده‌گه‌رێته‌وه، كه له‌نێوان به‌رپرسانی ئه‌منی سلێمانی و میتی توركی روویداوه له سلێمانی، كه دیارترینیان ته‌سلیم كردنی دوو میتی توركیی بوو به هێزه‌كانی په‌كه‌كه، جگه له‌وه‌ش هێنانی زیاتر له 200 گه‌ریلای په‌كه‌كه یه بۆ سنوری پارێزگایی سلێمانی”.
شایانی باسه دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، گه‌شتی فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌یان سلێمانی ناگرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و پارێزگایه هاوكاری تیرۆر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو،دوای ئه‌وه‌ی سێ ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا له شارۆچكه‌ی دوكان له‌لایه‌ن په‌كه‌وه ده‌ستگیركران، توركيا نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره ده‌ركرد و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه، هه‌روه‌ها به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانی ئه‌و كات، ئه‌و سێ كه‌سه به ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه هاتبوونه شوێنه‌كه، بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی نهێنی له دژی په‌كه‌كه، به‌ڵام زانیارییه‌كان دزه‌یان كردبوو و پرۆسه‌ی هه‌واڵگرییه‌كه ئاشكرا بوو”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پاش لێدوانه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر، داوا ده‌كرێت هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و یاریه مخابه‌راتیه بدات كه له‌پارێزگایی سلێمانی و هاتنی ئه‌و دوو سه‌د گه‌ریلایه بدات، كه له سنوری پارێزگای سلێمانی جێگیر كراون، جگه له‌مه‌ش چاودێرانی سیاسی پێیان وایه هه‌ڵوێستی توركیا له‌سه‌ر سلێمانی په‌یوه‌ندی بهخۆپێشاندانهكانی سلێمانیه‌وه نیه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به یاریه مخابه‌راتیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌وه هه‌یه كه پێشتر و ئێستا له‌م شاره رووده‌ده‌ن”.