دواین زانیاری له‌باره‌ی نامه‌كه‌ی وهزیراری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی
له نامه‌یه‌كی پیرۆز بایی دا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی كورد ( نه‌ورۆز) بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌لێـ”ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان”.
مالپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی كوردستان، له نامه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ناردوویه‌تی،بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات و له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، پیرۆزبایى له خۆتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ساڵى ڕابردوو له شه‌ڕى داعشدا هه‌رێمى كورستان و گه‌لى كورد قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانێكى مه‌زن و میوانپه‌روه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى له پێشوازیكردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران، نیشان دا، هه‌ر له نامه‌كه‌دا دهنووسێـ” “ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌یش، چاومان له‌وه‌یه هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا بكه‌ین.”
له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت: هیوادارین له كاتێكى داهاتووى ئه‌مساڵدا به‌ڕێزتان له له‌نده‌ن ببینین، هیواى نه‌ورۆزێكى خۆش و ئارام و ساڵێكى سه‌ركه‌وتووتان بۆ ده‌خوازم، له كۆتایی نامه‌كه‌شدا پارچه‌یه‌ك له سروودى ناودارى نه‌ورۆز ده‌نووسێت” ئه‌م ڕۆژى ساڵى تازه‌یه، نه‌ورۆزه هاته‌وه”.