به‌رهه‌م ساڵح له دوو ساڵی حكومه‌تدا 6 ملیار دۆلار قه‌رزی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم جێهێشت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له كابینه‌ی شه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح ، به‌شێكی گه‌وره بووه له‌و قه‌یرانه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵك داهاتووه، له كۆتایی كابینه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح شه‌ش ملیار دۆلاری قه‌رز به‌جێ هێشتووه به‌سه‌ر كابینه‌ی حه‌وت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، به‌شێكی گه‌وره‌ی قه‌یرانه‌كانی ئێستایی حكومه‌ت، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بێ به‌رنامه‌یی و هه‌ره‌مه‌كی به‌كار هێنانی پاره له دوو ساڵی ئه‌و كابینه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، به‌شێوه‌یه‌ك، كه پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و سیاسی به‌كار هاتووه، بێ به‌رنامه‌یی و هه‌ره‌مه‌كی و دامه‌زراندنی خه‌ڵك و لیستی بندیوار و ته‌واوی ئه‌و بێ سه‌روبه‌ریانه‌ی كه ئێستا بۆته كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌م حكومه‌ت، له كابینه‌ی شه‌شی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رچاوه‌ی گرتووه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ، زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س به‌ناوی ” رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی” مووچه‌یان بۆ برایه‌وه، كرانه بندیوار، هه‌ره‌مه‌كی له پێدانی قه‌رزی خانوو به‌ره، هه‌ره‌مه‌كی له‌پێدانی پاره بۆ به‌رنامه‌ی تواناسازی و گه‌نده‌ڵ و بردنی پاره‌ی حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌ی شه‌خسی و پێدانی پاره‌ی حكومه‌ت به كۆمپانیاكانی سلێمانی، وای كرد له‌كۆتایی كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، 6 ملیار دۆلار، قه‌رز بكه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت، به‌مه‌ش كابینه‌ی 7 و 8ی حكومه‌ت كه‌وتنه ژێر قه‌رزی كابینه‌ی شه‌ش، كه‌چی ئێستا باس له‌گۆڕانكاری سیسته‌می حكومرانی ده‌كات، خه‌ڵكێكیش چه‌پله‌ی بۆ لێده‌دات، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆری قه‌یرانه‌كانی ئێستا جگه له مووچه‌برینی پێشنیار ئاسایی به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی پێشووی بۆ مالیكی، كه ئه‌مه‌ش به پیلانگێریه‌كه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بینرێت”.