بزانه د.محموود عوسمان چ داوایه‌ك ئاراسته‌ی په‌كه‌كه ده‌كات
سیاسه‌تمه‌داری كورد و دۆستی نزیك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه، داوا له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات، لە تەواوی ئەو ناوچانە بکشێتەوە کە نزیک ئاوەدانین، بۆ ئەوەی تورکیا بە بیانوی پەکەکە نەیکاتە ئامانج و ده‌شلێـ”پێویسته له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری وه‌ها بدرێت له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه و ڕوونی كرده‌وه، ده‌بوو پێشتر و له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی شنگال په‌كه‌كه هێزه‌كانی خۆی له شنگال کشاندبایەتەوە”.
د. مەحموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد و دۆستی نزیك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه، به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه”بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه به ئه‌رێنی ده‌نرخێنم، چونكه پێم وایه پێویسته په‌كه‌كه خۆی بكشێنێته‌وه له شنگال و ته‌نانه‌ت پێویست بوو پێشتر په‌كه‌كه هێزه‌كانی له قه‌زای شنگال بكێشێته‌وه، چونكه تورکیا مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال ده‌كاته ئامانج، توركیا داوای له عێراق كردووه كێشه‌ی هه‌بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و سنووره چاره بكات، دیاره به‌غداش داوای له سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه كردووه ناوچه‌كه چۆڵ بكات، تا خه‌ڵكی قه‌زای شنگال خۆیان چه‌ندین جار داوای كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یان كردووه له ناوچه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها دەشڵێ: “پێویسته توركیاش ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت كه خه‌ڵكی سڤیل و گوند و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته ئامانج، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ڵێ، ته‌نیا ئه‌و شوێنانه ده‌كاته ئامانجی سه‌ربازی كه بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه‌ی لێیە.”
عوسمان باوه‌ریشی وایه له هه‌ر شوێنێك ئاوه‌دانی هەبێ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان لێی نزیك بن دەبێ په‌كه‌كه بنكه و باره‌گاكانی دوور بخاته‌وه، جا هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بێت، ئه‌وه‌ی له شنگال په‌كه‌كه ده‌یكات باشتره بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌یش چۆڵی بکات، هه‌موو لایه‌كیش هه‌وڵی ئه‌وه بدات توركیا ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته ئامانج به بیانووی لێدانی په‌كه‌كه‌وە، له به‌رانبه‌ریشدا په‌كه‌كه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی سڤیلی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت و ناوچەکان چۆڵ بکات.”