موقته‌دا سه‌در: فتوایه‌كی دژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دا

پاش كۆتایی به‌یانی كۆتایی داعش له‌ عێراق له‌لایان حه‌یده‌ر عه‌بادی و كاردانه‌وه‌ی لایانه‌ سیاسیه‌كانی عێراق دژ به‌ هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌عێراق فتوایه‌كی دژی راهێنانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقی له‌ژێر ده‌ستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌ حه‌رام وه‌سفی كرد”.

ئه‌م فتوایه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ كارمه‌ندێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق دا هات، كه‌ پرسیاری ئاراسته‌ی موقته‌دا سه‌در كرد، به‌وه‌ی ئایا مه‌شق كردن له‌لایان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی حه‌رامه‌، كه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ وا پرسیاری كردووه‌، وه‌ك كارمه‌ندێك رازى نييه‌ به‌ كاره‌كه‌ و ته‌نيا گوێ له‌ وانه‌كان ده‌گرێت و هاوسۆز نييه‌ له‌گه‌ڵ بيانييه‌كان و قسه‌يان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌ده‌ميانه‌وه‌ پێ ناكه‌نێت و هيچيان له‌گه‌ڵ ناخوا و ناخواته‌وه‌، له‌ وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌شيدا، موقته‌دا سه‌در رايگه‌ياندووه‌، “لاى ئێمه‌ ئه‌وه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌يه‌”.

ئه‌م وه‌ڵامه‌ی موقته‌دا سه‌در به‌گوێره‌ی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی، زیاتر له‌ژێر ئه‌و ته‌وژمه‌دا دێت، كه‌ ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ عێراقدا دژ به‌ هێزه‌ بیانیه‌كان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌”.

 

Back to top button