له ڕوداوێكی نادیاردا كادریكی حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌كوژرێت
كادرێكی حزبی دیموكراتی كوردستان كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە و كۆمسیۆنی سیاسی-نیزامی حزبەكەش لە ئاگادارییەكدا باسی لەوە كردووە كە هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كادرەیان نادیارە.
له راگەیەنراوێكدا، كه له ماڵپەڕی فەرمی حزبی دیموكراتی كوردستان بلاوكراوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی ٢٣ی ئاداری ٢٠١٨، حامید شەریفی كادری حزب بە هۆكاری نادیار كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوه.
حامید شەریفی لە ساڵی ١٩٦٩ی هەتاوی لە گوندی وشتەپەی ناوچەی بۆكان لە دایك بووە، لە تەمەنی ١٦ ساڵی واتە لە ساڵی ١٩٨٥ پێوەندی بە تەشكیلاتی حزبەكەوە كردووە و ساڵی٢٠٠٣ بە فه‌رمی دەبێتە پێشمەرگە و لە ڕیزی تێكۆشەرانی حزبەكەدا درێژەی بە كار و تێكۆشان دەدات.
حامید شه‌ریفی لە ناو ریزەكانی حزبی دیموكراتدا، چەندان بەرپرسایەتی جۆراوجۆری هەبووە و وەك كادری پلە چواری حزب، بەرپرسی ناوەندی وەرگرتنی پێشمەرگە بووە.
له‌مباره‌یه‌وه، پۆلیسی كۆیه رایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی، له‌ناوچه‌ی زه‌ویه سپی سه‌ر به‌قه‌زای كۆیه، كادیرێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌و پێش ئه‌وه‌ی خۆشی بكوژێت، په‌یوه‌ندی كردووه بهخێزانهكهیهوهو داوای گه‌ردن ئازادیی لێكردون.
پۆلیسی كۆیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، “تا ئێستا هۆكاری روداوه‌كه دیار نییه، به‌ڵام دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت”.