عوسمان بایدەمیر سزا دهدرێت
دادگای شاری دیلۆک عەنتاب، سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی بۆ پەرلەمانتارێكی هەدەپە دەرکرد.
ماڵپەڕی زەڕیجن بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پۆلیس، دادگای شاری دیلۆک عەنتاب سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی بۆ عوسمان بایدەمیر دەرکرد.
ماڵپهڕهكه نوسیوێتی، ئەگەر ئەنجومەنی نیشتیمانی باڵای تورکیا دوا بڕیاری لەبارەی سزاکەوە دا، ئەوا بایدەمیر لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
جێگهی باسه، پارساڵیش هێزە ئەمنیەكانی توركیا لەدرێژەی هەڵمەتەكانیان دژ بەئەندامان و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی شاری ئیستانبوڵ، عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری شاری ڕوحا و وتەبێژی هەدەپەیان دەستگیر كرد و پاش چهند رۆژێك ئازادكرا.