عوسمان ئۆجه‌لان: په‌كه‌كه ئاپۆی فرۆشت
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له ڕێككهوتی 15/2/1999 له نه‌یرۆبی پایته‌ختی كینیا له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای میتی تورك، به هاوكاری چه‌ند ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی وڵاتانی جیهان ده‌ستگیركرا.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی عوسمان ئۆجه‌لان رایگه‌یاند: “دوای مانگێك له ده‌ستگیركردنی “ئاپۆ” ده‌سته‌یه‌كی په‌كه‌كه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه كه له ئاستی حكومی ئه‌نجامدراوه له پۆڵۆنیا و داوایان كردووه ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ستبه‌رداری “ئاپۆ” ببن و بیخه‌نه لاوه، ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو هاوكارییه‌كین، به‌ڵام من وه‌ك ئه‌ركی برایه‌تی و شۆڕشگێڕی به‌و فرۆشتنه قایل نه‌بووم و گوتوومه ده‌بێت گفتوگۆ رابگیرێت و باسی هیچ بابه‌تێكی دیكه نه‌كرێت”.
هه‌روه‌ها ( عوسمان ئۆجه‌لان ) ڕاشیگه‌یاند :” پاشتر په‌كه‌كه “ئاپۆ”ـیان فرۆشتووه‌و ئه‌و پاڵپشتییه جیهانییهشی ئێستا په‌كه‌كه هه‌یانه به‌شێكی به‌هۆی فرۆشتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه، بۆیه منیشیان دوورخسته‌وه چونكه قایل نه‌بووم ئاپۆ بفرۆشم. ئه‌مڕۆش رێككه‌وتن له رۆژئاوا له‌سه‌ر فرۆشتنی “ئاپۆ” به‌ڕێوه ده‌برێت.