ریال مه‌درید دوا بڕیاری دا له‌سه‌ر كه‌ریم بنزیمه.
له باره‌ی مانه‌وه یان رۆیشتنی یاریزانی فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كه‌ریم بنزیمه، پێگەی بێرنابیۆ ئاشکرای دەکات.” یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە وەرزی داهاتوو هێرشبەری فەرەنسی یانەکە کەریم بنزیمە بهێڵێتەوە.”
بە پێی هەواڵی سەرچاوەکە سەرەڕای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت هێرشبەرێکی تر بهێنێتە ریزەکانیەوە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا، بەڵام هەریەکە لە پێرێزی سەرۆک و زیدانی راهێنەر، لەسەر ئەوە رێکەوتوون کە بنزیمە لە یانەکە بمێنێتەوەو ئەو یاریزانە ریزەکانی یانە شاهانەییەکە لە گواستنەوەکانی داهاتوو جێنەهێڵێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له ئه‌م ساڵدا بنزیمه تا ئێستا ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی پێشكه‌ش نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی لێی چاوه‌ری ده‌كرا پێشكه‌شی نه‌كردووه و هانده‌ران لێی توڕه‌ن.”