پارتی: نه‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی سلێمانی له لایه‌ن توركیا بۆ درووستكردنی ناته‌باییه.
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی نه‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی سلیمانی له لایه‌ن ووڵاتی توركیاوه، ده‌ڵێت” ئه‌وه هەوڵێکی دیکەی دوژمنانی کوردستانە بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری ناتەبایی.”
له‌و باره‌وه، (د.فرسه‌ت سۆفی) په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له واڵی تایبه‌ت به خۆی ده‌نوسێت.”نەکردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی شاری سلێمانی و جیاکردنەوەی لە شاری هەولێر هەوڵێکی دیکەی دوژمنانی کوردستانە بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری ناتەبایی، هەروەک چۆن عبادی لە گەڵ ناردنی بڕێک پارە ناسەقامگیری و بایکۆتی بۆ ناردین و ئێرانیش پێشتر نەهامەتی و کارەسات.
سۆفی زیاتر نووسیویه‌تی.” بۆیە نابێ چیتر بکەوینە داوی پیلانی نەیارەکانمان و دەبێ خەونی دابەشکردنی کوردستان و ناسەقامگیری هەرێمەکەمان لە گۆڕ بنێین.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” له چه‌ند رۆژی رابردوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، فه‌رمانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی ووڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر دا،به‌بێ سلێمانی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی و كاردانه‌وه‌ی جیا جیا.