پهروهردهی ههولێر: داكۆكی له ماف و شایسته داراییهكانی مامۆستایان دهكهین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، دەنگۆی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن لەو شارە رەتدەكاتەوەو راشیدەگەیەنێت: لەرێگەی حكومەتەوە داكۆكی لە ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان دەكەین.”
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن و بە مەبەست سەبارەت بە بایكۆتی خوێندن لە پارێزگای هەولێر بڵاودەبنەوە، بە هەموو جۆرێك دوورن لە ڕاستییەوەو ئەو یەك مانگەی كە لە خوێندن ماوە، مامۆستایان وەك پێشتر بەردەوام دەبن لە خزمەتكردن و وانەگوتنەوە.
پەروەردەی هەولێر باسیشی لەوەكردووە، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی حكومەتی هەرێم و بەپێی باری دارایی، داكۆكی لە ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان بكەن.