پۆلیس: له‌ شارۆچكه‌ی دوكان هاووڵاتیه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە ھاووڵاتییەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.”

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 25/3/2018، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاو کردەوە و تێێدا هاتوه‌. “سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، بەشی پۆلیسی دووکان ئاگاداریان کردینەوە لە بوونی ڕووداوێکی خۆکوژی لەقەزای دووکان، پاش ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەڵگەکانی تاوان چوونە شوێنی ڕووداوەکە، کەشف و ھێڵکاریی شوێنی ڕووداوەکە کراوە، لەوبارەیەشەوە لێکۆڵینەوەکان دەستی پێ کردووە”.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاشکرای کردووە: “ھاووڵاتییەکە ناوی(ت،ح)ە تەمەن 45 ساڵە و خێزاندارە، بە چەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە، لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕووداوەکە بەردەوامن”.

Back to top button