حكومهتی ههرێمی كوردستان دهستكاری پاشكهوتی مووچه دهكات.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی کەمکردنەوەی بڕی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەکات و بڕیارە وەزیری دارایی پێشنیازێك لەوبارەوە بداتە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئهوهی ببێته دوا بڕیار و پاشكهوت كهمبكرێتهوه.”
بڕیار وایه ئەمڕۆ یهك شهممه 25/3/2018، لیژنەی باڵای نەوت و غازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی ههرێم بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێك کۆببنەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (خواكورك) كهوتوون.” لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی پێشنیازی کەمکردنەوەی بڕی پاشەکەوت لە 70% بۆ 30% دەداتە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان”.
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ھاوكاتە لەگەڵ دەربڕینی ناڕەزایەتی مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی لە ھەولێر و سلێمانی كە دژی پاشەكەوتی مووچە گردبوونەوەیان رێكخستووە.
ئەوە لەكاتێكدایە دوای رێككەوتنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق، لە پێش جەژنی نەورۆز، حكوومەتی عێراق بڕیاری خەرجكردنی زیاتر 317 دینار ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانیدا، لە راگەیەندراوێكیشدا حكوومەتی ھەرێم ئاشكرای كرد، ئەو بڕە پارەیە بەشی مووچەی فەرمانبەران ناكات، بۆیە ئەم مانگەش مووچە بە سیستمی پاشەكەوت دابەشكرایەوە.
دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی 2014 حكوومەتی عێراق بە بڕیارێكی سیاسی بودجە و مووچەی ھەرێمی كوردستانی بڕی، دواتریش لە مانگی حوزەیرانی ھەمان ساڵ رێكخراوی داعش بەشێك لە خاكی عێراقی داگیركرد و پێشمەرگە لە سنوورەكانی كوردستان رووبەڕووی داعش بووەوە، ئەمەش دۆخی دارایی و سیاسی كوردستانی زیاتر ئاڵۆزكرد، لە كۆتایی ساڵی 2015 حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران بە سیستمی پاشكهوت دابەش بكرێت.