ده‌سته‌یه‌كی مخابه‌رات خۆیان خزاندۆته‌ ناو خۆپێشاندانی هه‌ولێر

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی رێگا درا كه‌ مامۆستایان و كارمه‌ندانی حكومی هه‌ولێر خۆپێشاندان دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بكه‌ن، خۆپێشاندانه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌لایان مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی هێمن تێپه‌ری، به‌ڵام دوایی ئه‌مه‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ ئاراسته‌ی گۆڕا و بۆ ده‌سته‌یه‌كی مخابه‌راتی چۆته‌ ناو خۆپێشاندانه‌كان، دروشمه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و مخابه‌راتی گۆڕیوه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، سه‌ره‌تا خۆپێشاندانه‌كه‌ به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی و له‌چوارچێوه‌ی ناره‌زایه‌تی بۆ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ به‌رێوه‌ چوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دروشمه‌كانی خۆپێشاندان گۆڕا بۆ حزبێكی دیاریكرا و لێدان له‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاشان جنێودان به‌ ئه‌ردۆگان خۆپێشاندانه‌كه‌، له‌ ناره‌زایه‌تی بۆ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ گۆڕان بۆ بابه‌تێكی مخابه‌راتی ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی ئه‌منی هه‌ولێری پابه‌ند كرد له‌وه‌ی بڵاوه‌ به‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ دروشمه‌كان بۆ مه‌به‌ستی تر و ئامانجی تر به‌كار هات”.

سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ دروشمی خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی له‌ دژایه‌تی مووچه‌ گۆڕی بۆ جنێودان به‌ ئه‌ردۆگان و پاشان به‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی، ده‌ستنیشان كراون، ده‌زانرێت كه‌ له‌رێگای حزبه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه‌، ئاراسته‌ كرابوو، به‌ڵام جگه‌ له‌مانه‌ش چه‌ند كه‌سێكی مخابه‌راتی كه‌ له‌سلێمانیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرابوون، هات دروشمی دژه‌ ئه‌ردۆگانیان گوته‌وه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ بابه‌تێكی مخابه‌راتی كه‌ له‌رێگای خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی دژی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ئاراسته‌ بوو”.

سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه‌، كه‌ نه‌ك هه‌ر مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر نه‌بوونه‌، به‌ڵكو هیچ په‌یوه‌ندیان نه‌بووه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانیش، له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دا ئامانجه‌كان ئاشكرا ده‌بێت”.

Back to top button