كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆپێشاندانی هێمنانه‌ی هه‌ولێر تێكدا.. ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتی بزانه چی ده‌لێت
كه‌سێك به‌ناوی سه‌لیم شووشكه‌یی كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئه‌مرۆ 25ی 3ی 2018 خۆی ده‌خزێنێته ناو خۆپێشاندانه هێمنانهكهی ” مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران” دژه به به‌رده‌وامی پاشه‌كه‌وتی مووچه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ئاراسته‌ی خۆپێشاندانه‌كه، بۆ مه‌به‌ستی حزبی و سیاسی ده‌گۆڕێت، به‌مه‌ش دروشمی مخابه‌راتی و سیاسی له‌جێگای ناره‌زایه‌تی هێمنانه‌ی مووچه خۆڕانی هه‌ولێر دژ به پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌گۆڕێت، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌لێـ” سەلیم شووشکەیی، پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی ٤ ساڵە دوو قسەی لە ناو پەرلەمانی عێراق لەبەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان نەکردووە کەچی ئێستا چووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە”.
شاخه‌وان عه‌بدوللا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی پاش خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی هه‌ولێر دهنووسێـ”ئەمڕۆ بینیم سەلیم شوشکەیی لەناو خۆپیشاندەرانە، بڕوا بکەن ماوەی ٤ ساڵە دوو قسەی لەناو پەرلەمانی عێراق نەکردووە لە بەرژەوەندیی خەڵکی شارەکەی و کوردستانیش”.
داواشی لە هەر کەسێک کردووە کە ئەگەر بەڵگەیەکی هەیە لەسەر قسەکردنێکی سەلیم شووشکەیی لەنێو پەرلەمانی عێراق، وەڵامی بداتەوە،هاوکات پرسیاری ئەوەی کردووە: ”باشە بۆ دەچیتە ناو خۆپیشاندەران و داوا رەواکەی ئەوانیش ناشرین دەکەی و بەحزبی دەکەن؟”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە داوە کە خۆپیشاندان مافی هەموو موچەخۆرانە و ئەرکی حکوومەتیشە داواکەیان جێ بەجێ بکات، چونکە بارودۆخی خەڵک لەوپەری خراپیدایە. هاوکات پێشنیاز دەکات، سەرجەم بەرپرسان منداڵەکانیان لە قوتابخانە ئەهلییەکان دەربهێنن، ”بۆ ئەوەی هەست بە مەعاناتی مامۆستا و بێبەش بوونی نەوەکانیان لە خوێندن بکەن”.