به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به‌تووندی وه‌ڵامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دایه‌وه
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه ئاسایشی هه‌ولێر په‌لاماری خه‌ڵكی داوه، رایدهگهێنێت” ئاسایشی هه‌ولێر له هیچ كه‌سێكی نه‌داوه و ئه‌وان له چوار ده‌وری خۆپیشاندانه‌كان بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆپیشانده‌ران”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، كه ئاسایشی هه‌ولێر هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌لیم شوشكه‌یی و برینداریان كردووه، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر( تاریق نووری) له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”ئاسایشی هه‌ولێر هێرشی نه‌كردۆته سه‌ر هیچ كه‌سێك، ده‌شلێـ” دیاره ناوبراو له شوێنێكی تر سه‌ری به‌خوێن هاتووه‌و بریندار كراوه با نه‌یخاته ئه‌ستۆی ئاسایش، ئه‌گه‌ریش شتێكی وه‌ها روویداوه كه‌وایه بۆ سكاڵای یاسایی له هیچ بنكه‌یه‌ك تۆمار نه‌كردووه بۆ به‌رگریكردن له خۆی”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”شوشكه‌یی مامۆستا نییه تا خۆپیشاندان بكات، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی نه‌بێت، ده‌شلێـ”به ته‌نها ئاسایش له‌و شوێنه نه‌بووه ، هێزه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پۆلیس و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانیش له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه بوون”.