له‌كوردستان له‌ژێرناوی مووچه فرمێسك ده‌رێژن له به‌غداش كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی كوردستان ده‌كه‌ن
له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌نه‌وت و خاكه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واو ئاماده‌ی خۆی پێشاندا به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێك بكه‌وێت بۆ پێدانی مووچه و بودجه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق پاش هێنان و بردنێكی زۆر ئینجا یه‌ك سولفه‌ی 317 ملیار دیناری نارد، كه به‌شی نیومووچه‌ش ناكات، به‌ڵام فواد مه‌عسووم واژوو له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌كات كه ته‌واوی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عێراق و رێگری ده‌كات له هه‌نارده‌ی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان”.
له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه”ئەمڕۆ یەك شەممە فوئاد مەعسوم یاسای كۆمپانیای نەوتی عێراقی واژووكردووەو رەوانەی لایەنی پەیوەندداریكردووە، بۆ بڵاوكردنەوەی لەرۆژنامەی فەرمی، په‌سه‌نكردنی ئه‌و یاسایه‌ش، ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستێنێته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق لەماوەی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكرا، كە بەپێی سایاكە، كۆمپانیایەكی نیشتمانی دروستدەكرێت‌و دەسەڵاتی تەواوی بەسەر بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق دەبێت، هەروەها لەیاساكە باس لەوە كراوە، كە دەبێت كۆمپانیاكە گەشە بە فراوانكردنی كێڵگە نەوتی‌و گازییەكانی عێراق بدات‌و ئەوەش لەپێناوی زیادكردنی بەرهەمی نەوتی لەهەموو ناوچەكانی عێراق”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا هیچ زه‌مانه‌تێك نیه بۆ به‌رده‌وامی دان به پێدانی ئه‌و سولفه‌یه‌ی كه عێراق ناردوویه‌تی یان پێدانی مووچه و بودجه، به‌ڵام فواد مه‌عسووم بۆ له‌ناو بردنی كوردستان و كیانی هه‌رێمی كوردستان واژووی كردوو، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دا به عێراق كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌هه‌ركاتێك ئه‌و سولفه 317 ملیار دیناره‌ش ببرێت ئه‌وكاته هه‌رێمی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ نامینێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ داهاتێك بۆ مووچه دابین بكات”.