به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی پێگه‌ی بێ‌تاوان خه‌به‌ری فارسی و چه‌ند میدیایه‌كی تر، رێكه‌وتنێك له‌نێوان میت و مخابه‌راتی عێراق و هێزه‌كانی په‌كه‌كه به‌چاودێری ئێران ئه‌نجام دراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر قه‌ندیل و شنگال، پاش ئه‌مه‌ش سه‌لیم جبوری سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق له توركیا وه‌ڵامی توركیایی دایه‌وه، به‌وه‌ی به‌غدا ئاماده‌یه هاوكاری توركیا بكات بۆ لێدان له پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) له قه‌ندیل و شنگال، به‌ڵام ئێران رێگری كردووه، له‌وه‌ی كه نابێت ئه‌م ئۆپراسیۆنه ببێته هۆكاری زیان گه‌یاندن به‌سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه، بۆیه به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له‌ئێستادا چوونه‌ته ناو شاری ره‌زایه و له‌وێ دا نیشته جێ بوونه، واتا په‌كه‌كه ئاگاداری ته‌واوی ورده‌كاری ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیایه كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌یه‌وێت له شنگال و قه‌ندیل ئه‌نجامی بدات به‌ڵام مه‌رجه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئۆپراسیۆنه زیان به سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه نه‌گه‌ێنێت”.
له راپۆرتێكی دا ده‌زگایی (RT NEWS) ی روسی وردەکاریەکانی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی عه‌فرین و كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” كه رێكه‌وتنی نهێنی و دانووستاندنه مخابه‌راتیه‌كان، له‌سه‌ر كه‌ركووك، ده‌رگای ئاراسته بوونی هێزه‌كان بۆ سه‌ر كوردان كرده‌وه، به‌وه‌ی كه ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ستێكی ناوه‌خۆی كورده‌كان و به‌هاوكاری میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، توانی كه‌ركووك، رزگار بكات، توركیاش هه‌مان رێگای ئێرانی له‌دانووستاندن و دانیشتنه مخابه‌راتیه‌كانی به‌كار هێنا بۆ داگیركردنی عه‌فرین، چونكه ئه‌وه روونبویه‌وه، كه رووبه‌روو بوونه‌وه و پێكدادان كێشه‌كان یه‌كڵاناكاته‌وه، ته‌نها دانووستاندنی و رێكه‌وتنی مخابه‌راتی نه‌بێت”.
لە ھەفتەی رابردووش دوای ئەوەی گوتەبێژی حکومەتی تورکیا (بەکر بۆداغ) ئاماژەی دا بەوەی ئۆپراسیۆنێك ئەنجام دەدرێت، بەڵام زانیاری کات و شوێنەکەی ئاشکرا ناکەم ، ئەمە لە کاتێکدا بوو ئیتلاعاتی ئێرانی بە چاوساغی یەکەی ھەواڵگری باکوری عێراقی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دوو جار لە شنگال کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی کۆتای بەو کێشەیە بێنن کە تورکیا بۆ عێراقی ناوەتەوە، كه‌ئامانجی تورکیا چۆڵکردنی شنگالە لە ھەموو ھێز و رێکخراوێکی سەر بە پ‌ک‌ک بۆیە تەنھا ماوەی یەک ھەفتەی دانرابوو دەبێ ئەوانەی ھەڵگرانی ناسنامەی عێراقین لە شنگال بمێنن و نوێنەرانی -پ‌ک‌ک -ش بە فەرمی ئەم کشانەوەیە ڕابگەیەنن، بۆ ڕای گشتی و جیھانی و قەناعەتیکیش بۆ تورکیا دروست بکەن کە پ‌ک‌ک ھیچ ھێزێکی نیە لە شنگال ، بۆ ئەم مەبەستەش لە ژێر چاودێری ئیتلاعاتی ئێرانی بە یەکەی ھەواڵگری باکوری عێراقی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستیان کردووە بە دووبارە رێکخستنەوەی ھێزەکان لە شنگال لە ژێر چەتری حەشدی شەعبی و گۆرینی”لوگۆ و ئارام” و تێکدانی ھەندێ بارەگای کۆن و دروستکردنی بارەگا نوێ بە فورم و شێوازیک ھیچ جیاوازی نەبێت لە حەشدی شەعبی”.
له راپۆرته‌كانی ( پێگه‌ی فارسی بتاوان خبر — ھوریەت و روسیا الیوم ) ئاماژەیان داوە بەوەی کە لینکێکی گەرم و بە ھێزی ھەواڵگری ئێران ھەیە لە ناو رێزەکانی پ‌ک‌ک بۆ پاراستنی بەشێک لە سەرکردایەتی کەجەکە کە نزیکی زۆریان ھەیە لە رووی مەزھەبیەوە و بەرژەوەندییەکانیان و ھێشتنەوەی په‌که‌كه وەک ھێزێکی نزیک لە خۆیان ده‌لێـ” ئەم دەزگا ھەواڵگری و سیخوریە ھەرێمیانەی کۆماری ئیسلامی، ھەمیشە ڕۆڵ دەگێرن و په‌که‌که لە نزیکەوە ئاگادار دەکەنە کە ھاوکار بێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیونەکەی تورکیا لە قەندیل ،چونکە لە راستیدا ھیچ زیانێک بە کونسەی سەرۆکایەتی ناگات بگرە ھەندێکیانیش زیاتر لە ھەفتەیەکە قەندیلیان جێھێشتووە لە پارێزگای رەزایە جێگیر کراون، هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌یی پێگه‌ی فارسی بیتاوان، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، عەفرین و شنگال قەندیل ئەو راسترەوە ستراتیژیەیە کە په‌که‌که زانیاری وردی لە سەر پێدراوە و ئامادەی ھەموو ھاوکاریەکە هه‌یه، ھاوکات لە کۆبوونەوەکان نوێنەرکانیان ئاگادار کراون بۆ رازیکردنی رای گشتی جەماوەرەکەیان و ئامادەکاری میدیای بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە کە سەره‌تای دەستپێکردنی رێکەوتن و پاشەکشەکان دەگرێتەوە بۆ ٢٠١٨/٣/١٥ پێش داگیرکردنی شاری عەفرین تا دەگاتە دوو مانگی داھاتووش ئەم پرۆسەیە درێژە دەکێشێت”.
Post Views: 79