دواین زانیاری له‌باره‌ی  بریاری ئۆپراسیۆنی شنگال له‌لایان ئه‌ردۆگان

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ وتارێكی دا رایگه‌یاند”سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر شنگال دەستپێکردووە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوو رۆژ پێش ئێستا کەجەکە رایگەیاند، دوای رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق گەریلاکانی لە شنگال کشاندووتەوە”.

له‌ وتارێكی دا بۆ ئه‌ندامان و لایانگرانی ئه‌كپارتی له‌ ترابزۆن سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، رایگه‌یاند”ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە شنگال دەستیپێکردووە، پێویستە پەکەکە لە شنگال و قەندیل بکشێتەوە، ئەگەرنا ئۆپەراسیۆنی ئێمە ناوەستێت”.

پێشتر كۆنسه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆماجڤاكێ كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌ راگه‌یاندراوێكدا چه‌ند گه‌ریلایه‌كی له‌ شنگال پاشه‌كشه‌ پێكرد به‌ڵام گه‌ریلا و شه‌رڤانێكی له‌ژێر ناوی ئاسایشی ئێزیدخان و یه‌به‌شه‌دا هێشته‌وه‌، ئه‌مرۆ بێ هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاشه‌كشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ئه‌ردۆگان ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی راگه‌یاند”.

Back to top button