لە كه‌ركوك حەشدی شەعبی بەرپرسێكی دیكەی كوردی لە پۆستەكەی دورخستەوە

دوای رووداوه‌كه‌ی 16 ئۆكتۆبەری 2017، لەو كاتەوە تائێستا چەندین بەرپرسی كورد لە پۆستە ئیداری و ئەمنییەكانی شاری كەركوك دوورخراونەتەوە.
بەفەرمانێکی وەزاری پۆستێكی باڵای كه‌ركوك کە لە نەتەوەی کوردبوو، لە پۆستەکەی دوورخرایەوەو عەرەبێکی خەڵکی حەویجە لە شوێنی ئەو دەست بەکاربوو.
(قیس محەمەد) بەرپرسی هۆبەی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن(ئاگرکۆژێنەوە)ی كەركووك رایگەیاند: “ئەمڕۆ بەفەرمانێکی وەزاری پۆستی بەڕێوبەری گشتی ئاگرکوژێنەوەی کەرکووك لە عەقید میقداد ساڵح، وەرگیرایەوە که لەنەتەوەی کوردەو لەشوێنی ئەو عەقید ساڵح محەمەد، جبووری دەست بەکاربوو، کە لەنەتەوەی عەرەبەو خەڵکی حەویجەیە”.

 

Back to top button