سهرۆككۆماری توركیا :بەکۆنتڕۆڵکردنی تەل رەفعەت ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەگاتە ئامانجەکەی
ئهمڕۆ یهك شهممه 25ی3ی2018 سهرۆككۆماری توركیا لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی لقی ترابزۆنی پارتەکەی لە شاری ترابزۆن باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ڕایگهیاند: “ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکە(لقی زەیتون) بەدی دەهێنین لە رێگەی کۆنترۆڵکردنی شاری تەل رفعەت لە کاتێكی زۆر کەمدا.
ئەردۆغان داوای لە ئەمریکا کرد کە منبج لە ژێر کۆنتڕۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە دەربهێنێت و رادەستی خاوەنی راستەقینەی بکاتەوە و ڕاشیگهیاند: “لەسەر ئەمریکایە کە منبج لە ژێر کۆنتڕۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە دەربهێنێت و رادەستی خاوەنی راستەقینەی بکاتەوە”.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە منبج دەرنەچێت تورکیا ناچار دەبێت ئەو هەنگاوە بنێت بە هەماهەنگی لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە.