سووریا.. گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه بەردەوامە

كاروانی سێیه‌می نه‌خۆش و برینداره‌كانی شارۆچكه‌كانی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ته‌رمه سەر بە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه ساڵانێكه له‌ژێر گه‌مارۆی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوده‌سته‌كانیدایه، گه‌یشته شاری حه‌ما.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك كاروانی سێیه‌می نه‌خۆش و برینداره‌كانی شارۆچكه‌كانی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ته‌رمه ئه‌مشه‌وی ڕابردوو به‌ڕێكه‌وتووه‌وكاروانه‌كه كه له 17 پاس پێكهاتووه و 994 نه‌خۆش، بریندار و ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای هه‌ڵگرتووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته شاری حه‌ما.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاروانه‌كه ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌عەرەت نەعمان باشووری پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا بكرێت كه له‌ژێر كۆنترۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی رژێم و ئۆپۆزسیۆندایه،به‌م كاروانه‌وه تا ئێستا شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌ناوچه‌كه گوازراونه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و هاوده‌سته‌كانی، به پشتیوانیی ئاسمانیی رووسیا، 19ی شوبات هێرشه‌كانیان بۆ گرتنه‌وه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستپێكرد. له‌و كاته‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم و رووسیا و هێزی وشكانیی رژێم و هاوده‌سته‌كانی، به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه كه نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌سی مەدەنی تیادا ده‌ژی.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مەدەنی کوژراون و خه‌ڵكه‌كه ناچاربوون بۆ خۆپاراستن له هێرشه‌كان، خۆیان له ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌كاندا بشارنه‌وه.