د.محه‌مه‌د عه‌لی :ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه دروستبووه، لێكتێنه‌گه‌یشتنه له‌بابه‌تی موچه
له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: لێتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، سه‌باره‌ت به موچه.
د.محه‌مه‌د عه‌لی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه دروست بووه، هۆكاره‌كه‌ی لێكتێنه‌گه‌یشتنه له‌بابه‌تی موچه، به‌جۆرێك پێشتر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا كه حكومه‌تی به‌غدا موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌نێرێت، به‌ڵام دواتر به‌غدا پاره‌یه‌كی كه‌می بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم نارد.
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌كرا، به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناكات، بۆیه ئێستا ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌دایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ك.
د.محه‌مه‌د عه‌لی ده‌ڵێت: ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدۆزێته‌وه‌و بڕیاربده‌ن.