ڕێبوار ته‌ها سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی توركمان تۆمارده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوو سكاڵای یاسایی له‌هه‌ریه‌ك له‌دادگاكانی تاوان و لێكۆڵینه‌وه له‌به‌غدا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی توركمان تۆمارده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، “ئه‌و په‌رله‌مانتاره توركمانه كوردی تۆمه‌تباركردوه به‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستی”.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه وێنه‌یه‌كی بۆ خواكورك نێردراوه تێیدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، “سكاڵام له‌دژی نیازی معمار ئۆغڵو تۆماركردوه”.
رێبوار ته‌ها نوسیویه‌تی “له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی په‌رله‌مانتاری توركمان نیازی معمار ئۆغڵو له‌ڕۆژی نه‌ورۆزدا گه‌له‌كه‌مانی تۆمه‌تباركردبوو به‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕێگای (داقوق ـ خوورماتوو) ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی پشوه‌كانی نهورۆزو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان دوو سكاڵام له‌سه‌ر تۆماركردوه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه” له‌ڕێگه‌ی دوو پارێزه‌ره‌وه له‌به‌غدا ڕێوشوێنه یاساییه‌كان گیراوه‌ته‌به‌رو سكاڵایی یاساییش له‌دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ و هه‌روه‌ها دادگای به‌رایی كه‌رخ له‌به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره تۆماركراوه‌و یه‌كێك لهسكاڵاكان له‌دادگای مه‌ده‌نیه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌دادگای تاوانه له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره”.