راگەیێندراوێك لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردووی فه‌ڕه‌نسا ئیدانه ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وێنه‌یه‌كی بۆ(خواكوڕك)نێردراوه هاتووه”سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره فه‌ڕه‌نسییه ده‌كه‌ین كه دوای نواندنی قاره‌مانیه‌تییه‌ك بۆ ڕزگاركردنی بارمته‌یه‌كی سڤیل، له ئه‌نجامی كاره تیرۆرستییه‌كه‌ی پێرێی باشووری فه‌ڕنسادا، دوێنێ به هۆی سه‌ختیی برینه‌كانییه‌وه گیانی له ده‌ست دا”.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی سێ قوربانییه‌كانی دیكه و گه‌ل و حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كردووه و له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه”هاوده‌ردی و هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕین و به توندی ئه‌و كاره تیرۆرستییه ترسنۆكه ئیدانه ده‌كه‌ین”.