ترەمپ بڕیارێک لە دژی تورکیا دەدات

دوای ئەوەی پەیوەندی نێوان توركیاو ئەمریكا گڕژی تێكەوت ماڵپەڕێکی نزیک لە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) بڵاوی ئاشكرای دەكات, کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێک لە دژی تورکیا و قەتەر دەدات.

ماڵپەڕی (DEBKAFILE)ی ئیسرائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی، بڵاوی کردووەتەوە، کە بڕیارە نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ”لە سەروبەندی دەرکردن دایە“.

هەروەک ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێی باشە بنکە سەربازیی ئاسمانیی ئینجەرلیک لە باشووری تورکیا بگوازرێتەوە بنکەی ئەندرافیدا لە باشووری یۆنان و دۆناڵد ترەمپیش ”لە سەروبەندی دەرکردنی ئەو بڕیارەیە“.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئیسرائیلییانە ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە جگە لە ئینجەرلیک، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر گواستنەوەی بنکەی سەربازیی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەتەرەوە بۆ سعودیە، داوە و تەنیا بڕیار دەرکردنەکەی ماوە.

ماڵپەرە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەوڵی گواستنەوەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە قەتەرەوە بۆ سعودیە هەوڵێکی محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیەیە، بۆ زیاتر کەنارگیرکردنی قەتەر.

Back to top button