پارێزگای ههولێر هیچ كهس و لایهنێك داوای خۆپیشاندانی نهكردووه.
له بارهی خۆپیشاندان و ناڕهزایی دهربڕین، کاروباری ناوخۆی پارێزگای ھەولێر، رایدهگهێنێت.” كه ھیچ کەس و لایەنێک داواکاری بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوە و خۆپیشاندان لە رۆژانی داھاتوو پێشکەش نەکردووە.”
لە روونکردنەوەیەکدا، كه كۆپیهكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە، پارێزگای ههولێر رایدهگهێنێت.” ھەرکەس و لایەنێک بانگەشەی ئەوە بکات راست نیە و پێچەوانەی ماددەی چوارەمی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٠ی رێکخستنی خۆپیشاندانی ھەرێمی کوردستانە”.
بە گوێرەی ناوەڕۆکی ئەو یاسایە، پێویستە پێش ئەنجامدانی ھەر خۆپیشاندانێک بە ٤٨ کاتژمێر داواکاریی لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکرێت.
بە گوێرەی ئەو روونکردنەوەیەی کاروباری ناوخۆی پارێزگای ھەولێر، لە رۆژانی داھاتوودا ھەر جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک ئەنجامبدرێت، مۆڵەتی یاسایی بۆ وەرنەگیراوە.
یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان رێگە بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی بێ مۆڵەت نادەن و ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە رێگری لە پێشێلکردنی یاسا بەرکارەکان بکەن.