ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی له مامۆستاكه‌ی دا له هه‌ر پله و پۆستێك بێت سزا ده‌درێت.
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر له باره‌ی لێدان له مامۆستاكه‌ی شاری هه‌ولێر له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ، رایدهگهێنێت.”كه بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتە دەكەن كە كەسێك پەلاماری خۆپیشاندەرێك دەدات و لێیدەدات، ئەو كەسەی شەقی وەشاندووە هەر کەسێک بێت و پلە و پۆستێكی هەبێت رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە و دەبێت سزای خۆی وەربگرێت”.
له‌و باره‌وه (د.تاریق نووری) بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند.” كه پاش بینینی ئه‌و دیمه‌نه بەدواداچوونی ورد بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە دەكەن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە و تێیدا كەسێك پەلاماری خۆپیشاندەرێكی بەتەمەن دەدات و لێیدەدات، هه‌روه‌ها ئێمە خۆمان بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو پرسە دەكەین، ئەو كەسەی شەقی وەشاندووە هەر پلە و پۆستێكی هەبێت رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە و دەبێت سزای خۆی وەربگرێت، چونكە سووكایەتی بەهیچ كەسێك قبووڵ ناكەین”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” دوێنێ پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانێك له هه‌ولێر ئه‌نجامدرا و له گرته‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سیك به جلی كوردییه‌وه له مامۆستایه‌ك ده‌دات و گرژی درووست ده‌بێت، ئه‌م دیمه‌نه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی لای خه‌ڵك و چینی مامۆستایان.