ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر:داوایی سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خۆپێشاندانی هه‌ولێریان به‌لارێدا برد
له‌چوارچێوه‌ی به‌لارێدا بردنی خۆپێشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ره‌خنه‌ی تووند له به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ولێر كه له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو دانه ده‌گرێت، ده‌لێت”ناڕەزایی خەڵک بەرامبەر بە پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنەکەشیان هەیە”.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ( خانزاد یوسف) له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند”لە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگایە کە بڕیا لەبارەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەوە بدات، کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکەی دوێنێدا کردووە، ئاخۆ بەشداریکردنیان ئاساییە یان نا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”نابێ پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەن بەشداری لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکاندا بکەن، چونکە خەڵک داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات، بۆیە ھاتووەتە سەرشەقام، بە بەشداریکردنی ئەو ئەندامانە بابەتەکە دەچێتە بواری سیاسی و حزبییەوە، نموونەی دوێنێی (سەلیم شووشکەیی)، پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق ئەگەر لە خۆپیشاندانەکەدا “خۆ ھەڵکێشانی نەکردایە، ئەوا خۆپیشاندانەکە ئاسایی دەبوو”.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومنی پارێزگای هه‌ولێر ده‌شلێـ” پرسیاری ئەوە دەکات، ئایا ئەگەر خەڵک ناڕەزایەتی لە حکوومەت دەرببڕێت، تۆش کە پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەنی و بەشێکی لە حکوومەت، ئایا ئەمە دەبێت”.