مەلا بەختیار هۆکاری لابردنی بەرهەم ساڵح له‌ كابینه‌ی شه‌شی حكومه‌ت ئاشکرا دەکات

 
دوای بێدەنگی زۆر لەسەر هێرشەکانی بەرهەم ساڵح بۆ سەر یەکێتی،لە وتارێکی پڕ لە بەڵگە مەلا بەختیار چەندین زانیاری لە بارەی گەندەڵی ناوبراو دەخاتە ڕوو هاوکات لە پێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراو دا باس لە سیخوڕی بەرهەم ساڵح دەکات دژی مام جەلال تا بۆ جاری دووەم نەبێتەوە سەرۆک کۆماری عێراق و ئەوەش وایکردووە مام جەلال لە پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت لای ببات.
 
مەلا بەختیار لە بەشێکی وتارەکەدا نوسیویەتی “كە لەسەرۆكی حكومەتی هەرێم لابرایت مام لایبردیت، خۆشت باش دەزانی بۆچی لایبردیت، من دژی لابردنیشت بوم، بەڵام زانیاریەكانی لای مام، لەسەرت، كە چیت كردووە دژی مام لای سونەكان، لای سعودیەكان‌و لای دەوڵەتانی تر، بۆئەوەی لەخولی دوەمدا مام نەكرێتەوە سەرۆك كۆمار، ئەوەندە زۆر بوون، تازە، بەقسەی من‌و ئەو هەڤاڵانەی وەكو من بیریان دەكردەوە، كە لەسەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم بمێنیتەوە، تازە مام وای ناسیبویت، بەقسەی ئێمەمانان، پاشگەز نەدەبوەوە”.
Back to top button