داعش خۆی بۆ هێرش بۆ سه‌ر كه‌ركووك ئاماده ده‌كات
داعش هێرشی چه‌كداری و پارتی زانی ده‌ستپێكردووه، له سنوری پارێزگایی كه‌ركووك، چه‌ند جارێكیش هێرشی كردۆته سه‌ر ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ركووك و سه‌نته‌ری ئه‌م شاره، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش له‌ماوه‌ی یەک هەفتەشدا نزیکەی 25 چەکداری حەشد و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لەو سنوورە کوژراون، پەرلەمانتارێکی عێراقیش لە بازنەی کەرکووک ئاماژە بەوەدەدات، ئەو ناوچانەی پێشمەرگە پێش رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر پارێزگاری لێدەکردن ئێستا بەڕووی داعش کراونەتەوە”.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان و میدیاكانی داعش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، داعش له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو” چەندین کردەی چەکدارییان لەو پارێزگایە ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری حەشد و کارمەندی سوپا کوژراون، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکیش جەخت لەسەر خراپی رەوشی ئەمنی کەرکووک دەکاتەوە و دەشڵێت، بەهۆی هەڕەشەکانی داعش و خراپی رەوشی ئەمنی، سەختە وەبەرهێنەران روو لە کەرکووک بکەن”.
رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی له‌زاری مه‌هدی به‌یاتی كه‌سایه‌تی دیاری توركمانی له‌كه‌ركووك، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی رزگاری توركمانی ئاشكرای كردووه” رێكخراوی داعش و “چه‌كداره ئاڵا سپییه‌كان” له پارێزگای كه‌ركووك، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل چڕكردووه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م سه‌قامگیریی كه‌ركووك” و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات ئۆپراسیۆنێكی قورس‌تر له‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار له دژیان ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی”دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێتی خۆیان له كوشتنی 8 ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی راگه‌یاند، كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك – به‌غدا كوشتن‌یان، به‌تایبه‌تی له ناوچه نزیكه‌كانی زنجیره چیای حه‌مرین، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه داعش له‌لایه‌ن “چه‌كداره ئاڵا سپییه‌كان”ـه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن كه تا ئێستا به چڕی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو و ئامرلی دان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری وه‌ك ریاز و حه‌ویجه و شوێنه‌كانی دیكه هه‌ن و ناو به ناو كرده‌ی تیرۆریستی و هێرش له دژی خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌ندامانی پۆلیس و سوپا و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.