وێنه‌ی ساخته‌ و هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری ئاشكرا ده‌بێت .. خواكوڕك ڤیدیۆكه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌گوێره‌ی زایناریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، پاش به‌لارێدا بردنی خۆپێشاندانه‌كانی هه‌ولێر له ناره‌زایه‌تی بۆ مووچه‌، گۆڕینی بۆ سیاسی و ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌، چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌ناو خۆپێشاندا روویدا، كه‌ بووه‌ هۆی بێزاری خه‌ڵك و جێگای ره‌خنه‌ی خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه‌ دیاره‌ سه‌ر به‌ لایانگرانی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح” ده‌ستیان كردووه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی سه‌خته‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ هی وڵاتی تونسه‌ و ساڵه‌كه‌شی دیار نیه‌”.

به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی كه‌ وێنه‌كه‌ی له‌به‌ر گیراوه‌ته‌وه‌، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به‌زمانی عه‌ره‌بی باسی رووداوێك ده‌كات كه‌ به‌سه‌ر خۆی هاتووه‌، به‌ڵام میدیا چه‌واشه‌كاره‌كانی ئه‌م لایانه‌ سیاسیانه‌ بۆ جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵك و چه‌واشه‌كاری رای گشتی وێنه‌كه‌یان داناوه‌ گوایه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ دوێنی پێشه‌ڵكاری به‌رامبه‌ر كراوه‌”.

شایانی باسه‌ دوێنی 25ی 3ی 2018 كاتژمێر 8ی به‌یانی ناره‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، له‌دژی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌، ده‌ستی پێكرد تا كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ ناره‌زایه‌تیه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام پاشان چه‌ند لایانێكی سیاسی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ خۆیان خزانده‌ ناو خۆپێشاندانه‌كه‌ و خۆپێشاندانه‌كه‌یان به‌لارێدا برد، به‌مه‌ش پشێوی و پێشه‌ڵكاری دروست بوو، كه‌ بووه‌ هۆی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، به‌ڵام دوای ئه‌و رووداوه‌ كه‌ به‌ ڤیدیۆ تۆمار كراو بڵاو كرایه‌وه‌، ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ كه‌سی تاوانبار ده‌گیرێت و سزا ده‌درێت”.

Back to top button