یه‌كێتى: به‌رهه‌م سالح له‌ 27 ساڵ 6 ساڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت بووه‌

 
له‌ گه‌ڵ ناڕه‌زایى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دژ به‌ پاشه‌كه‌وتكردن، هه‌ندێك له‌ حزبه‌كان وه‌ك كه‌رسته‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن كه‌ڵك له‌ ره‌وشه‌كه‌ ده‌بینن و هاوپه‌یمانى دیموكراسى و داد په‌روه‌رى كه‌ به‌رهه‌م سالح سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات وه‌ك یه‌كێكه‌ له‌و حزبانه‌ى كه‌ خزاوه‌ته‌ نێو خۆپیشانده‌ران و هاوسۆزى خۆیانى بۆ ده‌رده‌بڕێت.
 
ناره‌زایى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم هه‌ولێریشى گرته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ شێك له‌ و حزبانه‌ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن كاندیده‌كانیان هه‌ناردبووه‌ نێو خۆپێشانده‌ران و به‌و هۆیه‌ش گرژى و ئاڵۆزى له‌ نێوان خه‌ڵك و پۆلیسى چالاكى مه‌ده‌نى دروست بوو ، هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى كه‌ به‌رهه‌م سالح سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات،وه‌ك مه‌حكوم كردن به‌رامبه‌ر به‌ گرژییه‌كان و هاوسۆزى بۆ خۆپیشانده‌ران راگه‌یێندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و داواى داد په‌روه‌رى و گۆڕینى سیسته‌مى حكومڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
له‌و باره‌یه‌وه‌ چ كادرێكى پێشكه‌وتووى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ هۆكارى ململانێى ناوخۆ نه‌ویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت بۆ خواكوڕك دووا : به‌ر له‌ هه‌موو شتێك به‌رهه‌م سالح ناتوانێت خۆى وا نیشان بدات كه‌ تازه‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان ،به‌رهه‌م سالح به‌ هردوو ئیداره‌ 6 ساڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو نوشت و سه‌ركه‌وتنه‌ كانى یه‌كێتى و حكومه‌ت به‌شداره‌ ،ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ كه‌سه‌كان و سیسته‌م بگۆڕدرێت پێویسته‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌ر له‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ و بزووتنه‌وه‌یه‌ى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات دوور بخرێته‌وه‌ چونكه‌ ناكرێت 6 ساڵ حكوم له‌ ده‌ست تۆ بێت خۆت به‌ فریشته‌ نیشانى خه‌ڵك بده‌یت
دكتۆر به‌رهه‌م له‌به‌ر دوو رووى سیاسى ته‌نانه‌ت له‌ ناو یه‌كێتى جێگه‌ى نه‌بوویه‌وه‌ به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ ده‌ركرا، كه‌م كه‌سى ناو یه‌كێتى هه‌یه‌ باوه‌ڕ به‌ به‌رهه‌م سالح بكات ئه‌و نزیكترین هاوڕێى خۆى له‌ خشته‌ بردووه‌ ، له‌ و ده‌رگا قسه‌یه‌ك ده‌كات له‌ ده‌رگایه‌كى دیكه‌ قسه‌یه‌كى دیكه‌ بۆیه‌ جێگه‌ى متمانه‌ى ناو یه‌كێتى نییه‌و نه‌بووه‌ هه‌موو مان به‌رهه‌م ساڵح ده‌ناسین جگه‌ له‌ هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندى خوازى وه‌ك خۆى نه‌بێت كه‌س فرى و ئه‌و پیاوه‌ رارابه‌ ناخوات .
 
ئه‌و كادره‌ى یه‌كێتى گووتیشى: یه‌كێتى هه‌رگیز ئه‌وه‌ى له‌بیر ناچێت كه‌ به‌رهه‌م سالح چى به‌ یه‌كێتى كرد و له‌سه‌ر و به‌ندى هه‌ڵبژاردن پشتى له‌ یه‌كێتى كردو بووى هۆكارێكى دیكه‌ى لاوازكردنى یه‌كێتى له‌ ناو جه‌ماوه‌رى كوردستان
 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ گه‌ڵ به‌رهه‌م سالح دان خۆیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ چونكه‌ به‌رهه‌م وه‌فاى بۆ كه‌س نییه‌و نابێت جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى خۆى چاوى شتێكى دیكه‌ نابینێت.
 
له‌كۆتایى ئه‌و كادره‌ پێشكه‌وتووه‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت : به‌رهه‌م سالح 3 جار به‌ ته‌سكییه‌ى شه‌خسى جه‌نابى مام جه‌لال كراوه‌ به‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌گه‌ر نا هه‌رگیز نه‌یه‌توانى بگاته‌ ئه‌و پله‌و پایه‌.
 
Back to top button