سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ماڵئاوایی دەکات

 

سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتییش دەڵێت” كۆبوونەوەكە بۆ ماڵئاوایی و كۆتاییهێنانە بەم خولەی پەرلەمان”.

بە هۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، حەفتەی رابردوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سبەی سێشەممە دوا خرا، عەرەفات كەرەم سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە بە دەسمان گەییشتووە، دانیشتنەكە بۆ كۆتاییهێنان بەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، كە وەك ماڵئاواییەك دەبێت”.

هه‌روه‌ها (عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) هۆكاری تەواونەبوونی رێژەی یاسایی لە حەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی، بۆ ئەوە گێڕایەوە كە هەندێ لە پەرلەمانتارەكان بۆ خولی داهاتوویش كاندید كراونەتەوە و سەرقاڵی بانگەشەكردنی خۆیانن، گومانیش دەكات، كەوا سبەی ٢٧ی مانگ، دووبارە رێژەی یاسایی ئامادەبووانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو نەبێت.

Back to top button