دەزگا سیخوڕیەکانی دەوڵەتان و جاسوسەکانیان خەریکی چین و کوردیان بەچی سەرقاڵ کردوە
بهمن کاك عبداللە
دوای ساڵی ۲٠٠٥ و دوای نوسینی دەستوری عیراق ، کەساڵانە ۱۷٪ بوجە بۆ کوردستان دانرابوو ، کەهیچ جارێك لە ۱۱٪ زیاتر نەگەیشتوەتە کوردستان و ۸۹٪ بەدەستی حکومەتی عێراق بوو ، هەریمی کوردستان گەشانەوەیەکی گەورەی ئابوری و ئاوەدانی بەخۆیەوە بینی و موچەو ژیانی خەڵك لەو پەڕی باشی دابوو ، بەجۆرێك زۆرێک لەو کوردانەی پەنابەری ئەوروپا بوون گەڕانەوە کوردستان و لیرە نیشتەجێ بوون .
لەبەرامبەردا عێراق بە ۸۹٪ بوجەوە نەیتوانی نەک ئابوری خۆی بخاتە سەرپی بەلکو هیچ شاریکی عیراق کەمترین ئاوەدانی بەخۆیەوە نەبینی و باری ئاسایش و ئارامی خەڵکیش لەوپەڕی خراپی دابوو ، ئەمە وایکردبوو زۆر بەئاشکرا جیاوازیەکی گەورە لەرووی ئاوەدانی و ئارامی و ئاسایشەوە لەنیوان عیراق و کوردستان دەبینراو بیانیەکان بەئاشکرا دەیان ووت کوردستان عیراقیکی ترە .
ئەگەشەکردنە ئابوری و ئاوەدانی و ئاسایشەی کە کوردی باشور تێیدا دەژیا ، بەجۆریک بوو کوردی پارچەکانی تریش چاویان تی بڕی بوو ، بۆیە ئەمە بوە هۆی مەترسێکی گەورە لای ( عیراق و ئیران و تورکیا ) و ئیدی لەڕیگەی دەزگا جاسوسیەکانیان و هاوکارانیان لەنیو حزبەکانی کوردستان کەوتنە پلانگێڕان دژی .
سەرەتا لە ساڵی ۲٠۱۱ کەئەوکات خەلکی کوردستان هیچ کێشەیەکی ئابوری و ئاوەدانی و موچەی نەبوو ، هاتن لەریگەی حزبە ئیسلامیەکان و بەسەرپەرشتی گۆڕان ، بەناوی بەهاری عەرەبیەوە دەستیان کرد بەخۆپیشاندان و داوای رووخانی حکومەتی هەریم یان دەکرد ، ئەوەبوو دوای دوومانگ لەکاری تیکدەرانە بەڵام بەهیچ ئەنجامێك نەگەیشتن .
ساڵی ۲٠٠۱٤ بەپێشنیاری هەندێك لە جاسوسەکانی ئەو دەزگا سیخوڕیانە مالکی بوجەی کوردستانی بڕی بۆئەوەی ئاوەدانی پێشکەوتنی کوردستان ڕابگرێت ، دواتر موچەی فەرمانبەرانی کوردستانیش بەپێشنیاری ئەو جاسوسانە بڕا ، بۆئەوەی شکست بەحکومەتی هەرێمی کوردستان بهێنن ، هەر ئەو جاسوسانە کەوتنە هاندانی فەرمانبەران بۆ بایکۆتکردن داموو دەزگاکان و گیرفانی خاڵی فەرمانبەرانیان قۆستەوە بۆ پیلانیکی ژەهراوی دژی حکومەتی هەرێم .
ساڵی ۲٠۱٤ دوای بڕینی موچەو بوجەی کوردستان حکومەتی هەرێم ویستی نەوت هەناردە بکات ، بەڵام ئەو حزبانەی کەپیلانی شکستی حکومەتیان هەبو ، ڕیگریان کرد تا مانگی ٥ تائەو کاتەی کوردستان توشی شاڵاوی ئاوارە و هیرشی داعش و دابەزینی نرخی نەوت بۆ ۲٥دۆلار بوو، بەمەش حکومەتیان تووشی قەرزێکی زۆری دەرەکی و کۆمپانیاکان کردەوە .
ساڵی ۲٠۱٥ و لەگەرمەی شەڕی داعش دا بۆ شکست پێهینانی کورد لەبەرەکانی جەنگ چوار حزبەکە دەستیانکرد بەهینانی پرۆژەیاسای سەرۆکایەتی هەریم بۆ پەرلەمان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئیران ، کاتیک شکستیان هێنا لە زۆنی سەوز نیلی دەستیان کردەوە خۆپیشاندان و هیرش کردنەسەر بارەگاکانی پارتی بۆ ئەوەی پارتیش هەمان کاردانەوەی هەبێت و کوردستان دابەش بکەن هەر ئەوکاتەش هەڕەشەی تەقەکردن لە قونسولخانەی ووڵاتان و ئەندازیارەکانی کۆمپانیایی نەوتیان دەکرد بۆ تیکدانی دۆخی هەرێم ، لەم کارەش شکستیان هێنا .
لەساڵی ۲٠۱۷ زۆرینەی ئەوانە بوونە دۆستی عیراق و دوژمنە سەرسەختەکانی کورد و دژایەتی ڕیفراندۆم و پرۆسەی سەربەخۆییان ڕاگەیاند ، کاتێك ڕیفراندۆم سەرکەوتوو بوو دوای سەرکەوتنە مەزنەکانی پێشمەرگە لەشکاندنی شکۆی داعش ، ئەوجا ئەو دەزگا سیخوڕیانە لەڕیگەی هەندێك لەجاسوس و بەکرێگیراوەکانیان لەکوردستان پیلانیکی ترسناکیان لە دژی پرۆسەی سەربەخۆی و بۆ شکاندنی شکۆی پێشمەرگە دانا ، ئەوە بوو لە ۱٦ ی ئۆکتۆبەر خیانەتی گەورەیان کرد و پرۆسەی سەربەخۆییان ڕاگرت و شکۆی پێشمەرگەیان شکاند .
دواتر هەموو جاسوسەکان بەڕاگەیاندنەکانیانەوە کەوتنە هاوکاری سوپای داگیرکەری عیراق بۆ داگیر کردنی هەولیر و سنوری فیشخاپور و کۆتایی هێنان بەحکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڵام پارتی بەتەنیا شکستی بەو پیلان و هیرشە داگیرکاریە هێناو ئەزموونی حوکمڕانی کوردیان پاراست .
دواتر جاسوسەکانی ناوخۆ و هاوکارانی دەزگا سیخوڕیەکانی ئیران و عیراق و تورکیا ، داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەریم و پێک هینانی حکومەتی ئینقاز یان دەکرد بۆ زەلیل کردنی تەواوەتی هەریم بەرامبەر بەغداد ، لەمەشیان شکستیان هێنا ، بۆیە دەستە دەستە کەوتنە ڕێ بۆ بغداد و داوایان کرد دانوستان لەگەل هەریم نەکات و موچە نەداتە هەریم و مامەڵە لەگەڵ پاریزگاکان بکات ، بۆ ئەوەی کیانی هەریمی کوردستان نەهێڵن .
دوای سەرکەوتنی سەرۆکی حکومەت لە تیکشکاندنی ئابڵوقە دبلۆماسیەکانی سەر هەریمی کوردستان و دواتر ناچارکردنی بەغداد بەدانوستان لەگەل قەوارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیستا دیسانەوە کەوتنە هاندانی خۆپیشاندان و گواستنەوەی بۆ پایتەخت .
لە هەموو ئەو کارانەی سەرەوە دەزگا سیخوڕیەکان و جاسوسەکانی ناوخۆ کە لە ساڵی ۲٠۱۱ ەوە دەستیان داوەتی بۆ راگرتنی پیشکەوتنی کوردستان و تیکدانی ئەم ئەزموونە چەن ئامانجێکیان پێکاو ئیستا دەیانەوی ئامانجی کۆتایی بپێکن ، لەوانە بەوکارانەیان
۱ـ متمانەی نیوان حکومەتی کوردستان و خەلکی کوردستانیان کەم کردەوە تاڕادەیەکی زۆر .
۲ـ پێشکەوتنی ئاوەدانی و پرۆژە ستراتیجیەکانی کوردستانیان ڕاگرت .
۳ـ سلکی پەروەردەیان لەهەرێم تووشی شەلەل کردو بەرەوفەشەلی یەکجاری دەبەن .
٤ـ دۆخی دارایی خەلک و فەرمانبەرانیان لەوپەڕی باشیەوە گەیاندە ئەوپەڕی خراپ .
٥ـ شکۆ و هەیبەتی پێشمەرگەیان لەزۆر ناوچەی کوردستان شکاند .
ئێستا دوا ئامانجیان دەست پێکردوە کەلەهەمووی خەتەرناکترە ، ئەویش سوککردنی دام و دەزگا ئەمنیەکانی کوردستانە بۆ ئەوەی ئەو ئەمن و ئاسایشەی کوردستانیش نەهیلن ، وا لە سۆشیال میدیا و تەلەفزیونەکانیان بەخراپترین شیوە باسی دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەن بۆ ئەوەی کوردستان بەتەواوی ویران بکەن .
باشترین کارێك ئیستا حکومەت بیکات بۆ ڕێگری کردن لەم پیلانە گڵاو و خەتەرناکەیان ، چاککردنی موچەی فەرمانبەرانە بۆئەوەی لەلایەن سیخوڕ و جاسوسەکانەوە بۆ مەرامی گڵاویان بەکار نەهێنرێن .
من لەکۆتاییدا شتیک بەبیر فەرمانبەرانی ئازیز دەهێنمەوە و وەک بەلگەیەکی حاشا هەڵنەگریش بۆ نووسینەکەم ،،، بیرتانە لە ۲٠۱۱ ئیمە تەنها کیشەی کارەبامان هەبوو لەکوردستان کردمانیان بەگژ حکومەتەکەی خۆمانا ، دواتر کێشەی موچە هاتە پیش هەموومان ئیستا کارەبا و ئاوەدانیمان بیر نەما ، ئیستاش دەیانەویت بەتیکدانی ئەمن و ئاسایش وامان لێ بکەن سەد خۆزگە بەروبعە موچە بخوازین ، تکایە ئاگاداربن .