فه‌رید زامدار : گرووپی خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەر، خۆپێشاندانەکانی شاری ھەولێریان قۆستووەتەوە تا خیانەتەکەیان لەبیری خەڵکی بەرنەوە

16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕوداوێكی قێزه‌ون ناپاكی و مێژوویه‌كی ڕه‌شه‌ له‌ دیرۆكی دۆزی گه‌لی كوردستاندا ، 16ی ئۆكتۆبه‌ر روداێكه‌ شكۆو ئیراده‌و هه‌یبه‌تی تاكی كوردی تێدا شكێنرا و له‌ %52 خاكی كوردستان له‌لایه‌ن گروپێكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی دا به‌ خاك و خه‌لكه‌وه‌ ڕاده‌ستی وه‌حشیترین هێزی میلیشیای چه‌كداری مه‌زهه‌بی توندره‌و كرا ،نوسه‌رو ئه‌ندامێكی پێشوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ڵێت “گرووپی خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەر، خۆپێشاندانەکانی شاری ھەولێریان بۆ ئەوە قۆستووەتەوە کە خیانەتەکەیان لەبیری خەڵکی بەرنەوە”.

فەرید زامدار نووسەر و ئەندامی پێشووی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕاگەیاند: “ھەندێک میدیای گرووپی خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەر، خۆپێشاندانەکانی شاری ھەولێریان بۆ ئەوە قۆستووەتەوە کە خیانەتەکەیان لەبیری خەڵکی بەرنەوە، بەڵام ئەو خیانەتە ھێندە قورسە، ھیچ کەسێک ناتوانێت لەبیری بکات“.

فه‌رید زامدار ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند: گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زۆر دەمێکە چاوەڕێی ئەوە دەکەن، خۆپێشاندانێکی لەو شێوەیە لە شاری ھەولێر ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری پێ پەردەپۆش بکەن، یان لەبیری خەڵکی بەرنەوە، بەڵام ھیچ کات ئەوان ناتوانن ئەو خیانەتە لەبیری خەڵکی بەرنەوە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ” کە ھەندێک پەرلەمانتار و کاندیدی پارت و لایەنە سیاسییەکان چوونەتە ناو ئاپۆڕای خۆپێشاندەرانەوە، بەڵام ئامانجیان ئەوەیە دەنگی خۆیانی پێ کۆبکەنەوە، بۆیە باشترە خەڵکی ھۆشیار بێت و ڕێگە نەدەن، ئەو جۆرە کەسانە خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بۆ مەرامی سیاسی خۆیان بەکاربھێنن”.

Back to top button