چوار حزبی ناو ده‌سه‌ڵات دژی خۆیان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

خواكوڕك

ئێوارەی ئه‌مرۆ شەممە 24-9-2016، هه‌ر چوار لایەنی سیاسی (یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان) لە بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵ لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و به‌یاننامه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌یان دژی حكومه‌ت بڵاوكرده‌وه‌

به‌پێی نووسراوی ناو به‌یاننامه‌كه‌، چوار حزیه‌ سیاسیه‌كه‌ داوای باشتركردنی بار و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشگیری هه‌موو خۆپیشاندانێك و مانگرتنێكی هێمنانه‌ ده‌كه‌ن.

به‌یاننامه‌كه‌ سێ خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆی گرتووه‌ كه‌ئه‌مانه‌ن:

یەکەم: پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ داخوازی و داوای رەوای سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان و مووچەخۆران دووپاتکردەوە.

دووەم: جەختکرایەوە لەسەر مافی هاووڵاتیانی کوردستان لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان بە شێوەیەکی شارستانیانە و بەبێ تووندوتیژی و بەلاڕێدانەبردنی.

سێیەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە دابینکردنی مووچە و چاککردنی باری گوەزەرانی هاووڵاتیان و پێویستە پەلەبکرێت لە جێبەجێکردن و راپەڕاندنی ئەرکەکانی.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌و حزبانه‌ به‌شداری حكومه‌تن به‌ كۆمه‌ڵێك پۆستی وه‌زاری گه‌وره‌:
یه‌كێتی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زاره‌ته‌كانی شه‌هیدان، خوێندنی باڵا، ته‌ندروستی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، رۆشنبیری.
گۆڕان: وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، بازرگانی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان (ئه‌گه‌رچی دوورخراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌ حكومه‌ت رانه‌گه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی نیوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و كابینه‌یان به‌ڕێ كردووه‌).
یه‌كگرتوو: وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كان.
كۆمه‌ڵ: وه‌زاره‌ته‌كانی كشته‌كاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ده‌سته‌ی ژیگه‌، ده‌زگای كاروباری مین

Back to top button