بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئاگادارییهك بڵاودهكاتهوه
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئاگادارییهك بڵاودهكاتهوه و رایدهگهێنێت.” كه ئهوانهی ناویان بۆ حهج دهرچووه به زوترین كات سهردانمان بكهن.”
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ (2018) دەرچووە، هەروەها ئەوانەی لە ساڵی (2017) ەوە دواخراون بۆ ساڵی (2018) بەزووترین كات لەماوەی (7) حەوت رۆژدا كە دەستپێدەكات لە رۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (2018/3/27) تاكو دوای دەوامی رەسمی رۆژی دووشەممە رێكەوتی (2018/4/2) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی پارێزگاكان و ئیدارەی گەرمیان بكەن بۆ تەسلیم كردنی پاسپۆڕت و بڕە پارەی تێچووی حەج كە دەكاتە (4100$) چوار هەزارو سەد دۆلاری ئەمریكی.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە ئاگادارییەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، هەر كەسێك لەماوەی دیاریكراودا دوابكەوێت مافی سەفەرەكە لەدەستدەدات و یەكێكی تر لە یەدەگ شوێنی پڕ دەكاتەوەو بەرپرسیارەتیش لە ئەستۆی خۆیەتی، بۆیە داكۆكی لە دوانەكەوتنتان دەكەینەوە.
تێبینی/ رۆژی شەممە دەوامی رەسمی لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە وەك رۆژانی تر لەكاتی خۆیدا هەیە.