كریستیانۆ له‌ باره‌ی محه‌مه‌د سه‌لاح بێده‌نگی شكاند و قسه‌ی خۆی كرد.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، باس له‌ په‌یوه‌ندیكردنی محه‌مه‌د سه‌لاح یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كات به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید و گووتویه‌تی.” كه‌ حه‌ز به‌ی اریكردن ده‌كه‌م له‌ پاڵ محه‌مه‌د.”

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ یانه‌ى ریال مه‌درید ماوه‌یه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌ هاوینى داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رى لیڤه‌رپول (محمد سه‌لاح) ئیمزا بات، راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى كریستیانۆ رۆناڵدۆ داواى له‌ یانه‌كه‌ى كردوه‌ هه‌وڵه‌كانیان چر بكه‌نه‌وه‌ بۆئیمزا كردنى په‌لكیش كردنى ئه‌ستێره‌ى میسرى بۆیاریگاى برنابیۆ.
ریال مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات له‌ هاوینى داهاتوو گرێبه‌ستی به‌هێز ئیمزا بكات ،بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌ پێك بهێنێت بۆوه‌رزى داهاتوو، له‌وباره‌شه‌وه‌، پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌.” كه‌  ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى كریستیانۆ رۆناڵدۆ داواى له‌ ده‌سته‌ى كارگێرى ریال مه‌درید كردوه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ محمد سه‌لاح ئیمزا بكات.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌.” كه‌ رۆناڵدۆ حه‌ز ده‌كات له‌ پاڵ سه‌لاح یارى بكات بۆئه‌وه‌ى سوود له‌ تواناكانى یاریزانى میسرى ببینێت له‌ هێلى هێرشبه‌رى ریال مه‌درید.

Back to top button