نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئەمڕۆ سێ شه‌مه‌ 27/3/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 70 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 27ی 2ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 70 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

Back to top button