یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا باس له‌ خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات دوور بكەونەوە لە قۆستنەوەی دۆخەكە بۆ بانگەشەی سیاسی.”

لە ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌.” كه‌ لە یاسا كارپێكراوەكان بەگشتی و یاسای یەكێتیی مامۆستایان جەخت لەوە كراوەتەوە كە مامۆستایان و هەر گرووپ و لایەنێك بۆی هەیە ڕێكارە مەدەنییەكان بگرێتەبەر بۆ بەرجەستەكردنی مافەكانی، لەو چوارچێوەیەشدا گردبوونەوە و ڕێپێوان و هەر كارێكی تری مەدەنی ئاساییە بەڕێوە ببرێت و ئەو ڕووداوانەی لە گردبوونەوەكەی هەولێر و شارەكانیتر ڕووی دا جێگای نیگەرانیی قووڵی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی یه‌كێتی مامۆستایان باس له‌وه‌شكرداوه‌.” كه‌ لایەنە سیاسییەكان دوور بكەونەوە لە قۆستنەوەی دۆخەكە بۆ بانگەشەی سیاسی و ڕیكلامكردن بۆ هەڵبژاردن، چونكە ئەوەی مامۆستایان دەیكەن، بۆ بەدەستهێنانی مافە سرووشتی و یاساییەكانیانە”.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاكانی ئاسایش دەكات كه‌ ڕێگری لە ئەنجامدانی توندوتیژی بگرن و ئەنجامدەرانیشی سزا بدەن، چونكە بەكارهێنانی توندوتیژی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە هەموو بانگەشەكان لەبارەی دیموكراسییەوە دەخاتە ژێر پرسیارەوە”.

Back to top button