بهرازیل به نیازی تۆڵه و ئهڵمانیا به نیازی دووبارهكردنهوهی ئهنجام یاری دهكات.
بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ گەورەترین رووداوی وەرزشی كە جامی جیهانی (2018)ـەیە هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بەرازیل رووبەرووی یەكترببنەوە”.
یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئۆڵێمپی بەرلین) لەشاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت، و ئەم یارییە یاری دووبارەكراوی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی (2014)ـی بەرازیلە بەڵام بەرازیلییەكان بەهیچ شێوەیەك نایانەوێت ئەم یارییە بەو تامە ئەنجامبدەن چونكە لەیارییەكە بە ئەنجامی (7 – 1) دووچاری دۆراندن هاتن”.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەبێ زۆرێك لە ئەستێرەكانییەوە ئەم یارییە ئەنجامدەدات ، لەوانە بێ بەش دەبێت لە تواناكانی (تۆنی كروس و مەسعود ئۆزێل) كە لەلایەن راهێنەرەوە پشووی پێدراوە ، هەروەها یاری بە (وێرنەر و سامی خزێرە) ناكات بەشێوەی سەرەكی ، تێر شتیگنیش بەهۆی ئازارێكی سووكەوە گەرایەوە ریزی یانەی بەرشلۆنە”.
لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی بەرازیل بە سەركردایەتی تیتی راهێنەر دەیەوێت بۆ دوو ئامانج ئەم یارییە ئەنجامبدات ، یەكەمیان تۆڵەكردنەوەی ئەنجامی (7 – 1) و دووەمیشیان سەلماندنی تواناكانی ئەم هەڵبژاردەیە كە پاڵێوراوی یەكەمە بۆ بردنەوەی مۆندیالی رووسیا”.
س.ك