وهزیری پهروهرده موژده خۆشهكهی بۆ مامۆستایان راگهیاند.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پێداچوونەوەی جددی بە مووچەی مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دەکرێت.
لهو بارهوه (د.پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەمیدیاكانی گووت: پێویستە هەموو کەسێک درک بە سەختیی ژیانی مامۆستایان بکات، وەکوو حکوومەت و وەزارەتی پەروەردە، لە دۆخی مامۆستا تێدەگەین و مافی خۆیانە بە شێوازێکی مەدەنییانە داوای مافی خۆیان بکەن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد.” کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و ”ئەمڕۆش کۆبوونەوە هەیە“. ئاشکرای کرد: ”لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا پێداچوونەوەیەکی جددی لە مووچەی هەموو فەرمانبەران و مامۆستایان بە تایبەت دەکات و ڕەچاوی دۆخی مامۆستایان دەکات“.
وهزیری پهروهرده ئهوهشی ئاشكرا كرد.” كه داخوازیی مامۆستایان ڕەوایە و خۆمان بە داکۆکیکەری مافەکانیان دەزانین“. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوەی نیگەرانیان دەکات، ئەوەیە کە کەسانی سیاسی و کاندیدەکان دەیانەوێت سۆزی ناسکی مامۆستا و مافە ڕەواکانیان بۆ مەرامی هەڵبژاردن بقۆزنەوە، ”هەروەک لە کوردستان دەیبینین“.